![]() |
K.FX به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ری |
||
![]() |
|||
![]() |
|||
|
كورته‌یه‌ك له مێژووی بازاڕی فۆڕێكس Forex پێش به‌رپابوونی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م بانكه ناوه‌ندییه‌كانی هه‌ر وڵاتێك پاره‌ی خۆیان به‌پێی راده‌یه‌كی دیاریكراوی زێڕ پێناسه ده‌كرد و ده‌بووایه به نرخێكی دیاریكراو زێڕ بكڕن و بفرۆشنه‌وه. به‌ڵام پاشه‌كه‌وتی زێڕه‌كانی وڵاتان دیاریكراو بوو، به‌و مانایه‌ی كه هه‌ندێك وڵات (كان)ی زێڕی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێك وڵاتیش ره‌نگه زۆر كه‌م یان هه‌ر هیچ (كان)ێكی زێڕی نه‌بوو، هه‌ربۆیه دراوی كاغه‌ز هاته كایه‌وه. دابه‌شبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی پاره‌ی كاغه‌زیش هه‌ڵاوسان و ناجێگیری سیاسی به‌دواوه بوو، بۆیه ده‌بووایه چاودێریی دراوی بوونی هه‌بێت. له مانگی جولای ساڵی 1944 جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كۆتایی پێ هات، رێككه‌وتننامه‌ی برتۆن وودز (سیسته‌می بنه‌مای زێڕ – دراو) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك پاره و پاشه‌كه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارد. له‌راستیدا دۆلار كۆرپه‌یه‌ك بوو كه پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌دایك بوو، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نرخی یه‌ك ئۆنس زێڕیان له‌سه‌ر 35 دۆلار جێگیر كرد و پاره‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه به نرخێكی جێگیر به‌رامبه‌ر به دۆلار دیاریكران. داشكان و بێهێزبوونی دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر كه‌میی راده‌ی پێدان له سه‌ره‌تاكانی 1971 یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی داڕمانی سیسته‌می برتۆن وودز. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مریكا بچێته ده‌ره‌وه.. به‌شێوه‌یه‌ك كه (نیكسۆن)ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئه‌مریكا یاسای گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری به زێڕ هه‌ڵوه‌شانده‌وه. شایانی باسه كاتێك كه به‌های پاره‌ی وڵاتێك داده‌به‌زێت، ده‌بێ هه‌نارده‌كانی زیاتر بكات و هاورده‌كانی كه‌م بكاته‌وه و له‌م رێگه‌شه‌وه هاوسه‌نگییه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێوازی ئاسایی خۆی و ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێز ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بواری ئابووریی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به ئاراسته‌ی جیاجیادا ده‌ڕۆیشت، بۆیه هه‌ندێك چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی پێویست بوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش چوارچێوه‌ی هه‌نارده و هاورده‌ی سه‌رمایه له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه بوونی نه‌ما.. به‌شداربووانی سه‌ره‌كی بازاڕی دراو بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كانیان -له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌هایه‌ی كه خۆیان له‌به‌رچاویان گرتبوو- ئازاد بوون. جێی ئاماژه پێدانه كه له سیسته‌می دراویی كاردا له سه‌رده‌می ئێستادا خستنه‌ڕوو (عرض) و داواكردن (طلب) نرخی دراو دیاری ده‌كات. هه‌ربۆیه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دراوه‌كان یان دابه‌زینی ئاستی داواكردنی دراوێك له ناو بازاڕدا ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخ و زۆربوونی داواكردن یان كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕوو و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌و دراوه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت. بانكه‌كانیش كه ده‌یانویست بۆ پێدانی خزمه‌تگوزاری زیاتر به مشته‌رییه‌كانی خۆیان زۆربه‌ی زۆری قازانج له مامه‌ڵه‌كردن به دراوه‌كان به‌ده‌ست بێنن، به شێوه‌یه‌كی چالاك ده‌ستیان كرد به بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و له‌ئه‌نجامدا بازاڕی نێوان بانكه‌كان (Interbank) سه‌ریهه‌ڵدا. ئێستاش بازاڕی دراو - كه نرخی مامه‌ڵه‌كان تێیایدا رۆژانه زیاتر له 2.5 تریلیۆن دۆلاره- هه‌لی وه‌به‌رهێنان له بازاڕه‌كانی دیكه بچووكتر پیشان ده‌دات.
|
|
|||
|