![]() |
K.FX به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ری |
||
![]() |
|||
![]() |
|||
|
واتای ( فۆرێکس) پێناسه‌یه‌کی گشتگر و ڕوون بۆ ( فۆرێکس)
روونترین واتا بۆ ( فۆرێكس ) ئه‌وه‌یه ئالوگۆرکردنی دراوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی (بۆرصه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( فۆرێکس ) هیچ ناوه‌ندێکی پاره‌ی نیه و بازرگانه‌کانیش هه‌ڵده‌ستن به ئالوگۆرکردن له‌نێوان دراوه‌کان له‌کاتی کارکردنی ( بۆرصه ) ی جیهانی . زۆر له سه‌ره‌تایه‌کانی ئه‌م کاره ده‌پرسن : ئێمه بازرگانی به چی ده‌که‌ین ؟ وه‌چی دکه‌ین ؟ وه چ شتێك ده‌کرین و ده‌فرۆشین له ( فۆرێکس ) ؟؟ (فۆرێکس ) واتا ئالوگۆر کردنی دراوی بیانی ! وا بیر بکه‌ره‌وه که تۆ خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌کی ( الصرفه ) ی . له‌وانه‌یه تۆ ببیت به کریار و هه‌ر تۆش ببیت به فرۆشیار ، به گوێره‌ی پێویستی خۆت له ئالوگۆر کردن ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته بزانی بازرگانی کردن له ( فۆرێکس ) ده‌کرێ به‌شێوه‌ی ئالوگۆر کردن له‌نێوان دوان بێت .واتا دوو دراو یه‌کێکیان بکری ئه‌وه‌ی تریان بفرۆشی . لێره‌دا تۆ کریاری له‌هه‌مان کاتیش فرۆشیاری واته ده‌توانی له‌یه‌ک کادا دووکار ئه‌نجام بده‌ی _ کرین و فرۆشتن ئایا ئه‌و دراوانه چین که ده‌توانین بازرگانی پێ بکه‌ین ؟ وه‌لام : تۆ ده‌توانی بازرگانی به هه‌ر دراوێک بکه‌ی هی هه‌ر وولاتێک بێت . به‌لام ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که تۆ له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه کاره‌که ئه‌نجام ده‌ده‌یت و وه تۆ به‌هۆی ئه‌و ده‌چیته ناو بازاری ( فۆرێکس ) وه بۆ یه‌که‌م جاریش به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کۆمپانیای K.FX ئه‌م بازاره‌ی هێناوه‌ته کوردستان که راسه‌ته و خۆ گرێدراوه به بازاری جیهانی که ئێوه‌ش ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م کۆمپانیایاوه راسته و خۆ به‌شداری ئه‌م بازاره ببن. ئه‌مه‌ش چه‌ند هێمایه‌کن بۆ دراوی ئه‌و ولاته به‌ناوبانگانه‌ی که تۆ بازرگانی پێ ده‌که‌ین :. دۆلاری ئه‌مریکیUSD پاوه‌ندی به‌ریتانیGBP یۆرۆی ئه‌وروپیEUR یه‌نی یابانیJPY فرانکی سویسریCHF دۆلاری ئوسترالی AUD |
|
|||
|